دەستبەسەر عەلی ڕەسووڵیان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان
شەممە ۱۳-۱۱-۱۴۰۳   |  01-02-2025
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، عەلی ڕەسووڵیان خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی سێ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی عەلی ڕەسووڵیان، بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و نزیکانی ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.