فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئومید بادی و کەیوان ڕەسووڵی ئازەر لە شارەکانی بۆکان و شنۆ
یەکشەممە ۱۶-۰۹-۱۴۰۴   |  07-12-2025

ئومید بادی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان و کەیوان ڕەسووڵی ئازەر، خەڵکی شنۆ، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی سەرماوەز١٤٠٤، ئومید بادی، خەڵکی مەجبوورئاوای بۆکان، ٣٧ ساڵە و باوکی کچێکی منداڵ دەستبەسەر کرا. ناوبراو کامێرامەن و وەستای چاککردنەوەی هێلی شۆتە..

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیان کوتاوەتەسەر دوکانی ئومید بادی لە عەلی ئابادی بۆکان، ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر هەموو هێلی شۆت و پەهبادەکانی موشتەرییەکانی ناوبراودا گرتووە. ناوبراو پاش دەستبەسەر کران بۆ دەستبەسەرگەیەک لە ورمی گواستراوەتەوە.

هەرورها ڕۆژی سێشەممە ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٤، کەیوان ڕەسووڵی ئازەر، ٤٢ ساڵە، باوکی منداڵێک و خەڵکی شنۆ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

شایانی باسە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.