فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئومید باقری، وێنەگر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان
سێشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۴   |  16-12-2025

ئومید باقری، وێنەگر و چالاکی مەدەنیی، خەڵکی شاری شاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە نێوان ڕێگەی کرماشان بۆ پاوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی سەرماوەزی١٤٠٤ ئومید باقری، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی شابادی سەر بە کرماشان دەستبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئومید باقری لە کاتێکدا لە کرماشانەوە بەڕەو پاوە دەچوو، لە خاڵێکی کاتیی پشکنین و ڕاوەستاندا ڕاگیرا و پاشان دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیاریی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.