فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئۆمید مەزڵووم لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە مەهاباد
سێشەممە ۰۳-۰۵-۱۴۰۲   |  25-07-2023

بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گوندەی “ئەتمیش”ی سەر بە شاری مەهاباد هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئومێد مەزڵووم” تەمەن ٣٩ ساڵ و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە، ناوبراو برای موحسین مەزڵووم، بەندکراوی سیاسییە کە ساڵی ڕابردوو لەگەڵ سێ هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “محەممەد فەرامەرزی، پژمان فاتیحی و وەفا ئازەربار” لە دەوروبەری شاری ورمێ دەستبەسەر کراون و لەو کاتەوە هەتا ئێستا، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.