فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئۆمید پەرویزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە کامیاران
یەکشەممە ۰۶-۰۷-۱۴۰۴   |  28-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی هەینی ۴ی ڕەزبەری ١٤٠٤، “ئومید پەرویزی” تەمەن ۴۰ ساڵ و دانیشتووی شاری کامیاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی پەرویزی، ناوبراو لە دووکانەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و ڕاپێچی گرتووخانەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە کراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئۆمید پەرویزی لەبەر دەستدا نییە.