دەستبەسەر کرانی ئیسماعیل مەعرووفی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار
پێنجشەممە ۲۱-۰۴-۱۴۰۳   |  11-07-2024
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، شەوی سێشەممە ١٩ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار بە هێرش کردنە سەر ماڵی “ئیسماعیل مەعرووفی” ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم مامۆستایە بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بێڕێزی کردن بە ئەندامانی بنەماڵەکەی ڕووی داوە و هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر مۆبایلەکەیدا گرتووە. جێگای ئاماژەیە، تاکاتی نووسینەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵی و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئیسماعیل مەعرووفی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ ئاکامێکی نەبووە.