دەستبەسەر کرانی ئێلهام قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پیرانشار
پێنجشەممە ۰۱-۰۹-۱۴۰۳   |  21-11-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ئیلهام قادری”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
شایانی باسە،، ١٠کەس لە هێزە ئەمنییەکان کە دوو کەسیان ژن بوونە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئیلهام قادری و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و دواتر بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ورمێیەیان گواستووەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.