فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئەمیرعەلی زاکری لە شاری ئیلام
سێشەممە ۳۱-۰۴-۱۴۰۴   |  22-07-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ۲۸ی پووشپەڕی ١٤٠٤، “ئەمیرعەلی زاکری” تەمەن ۴۴ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە نووسینگەی شوێنی کارەکەی لە شەقامی پەیامی ئەو شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری ئەنجام دراوە و بە “سیخۆری بۆ ئیسرائیل” تۆمەتبار کراوە. شایانی باسە، سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەمیرعەلی زاکری، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو بێ ئاکام ماونەتەوە.