فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئەمیر محەممەدخانی لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لە دیواندەرە
هەینی ۰۹-۰۹-۱۴۰۳   |  29-11-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٧ی سەرماوەز، هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەمیر محەمەدخانی” خەڵکی دیواندەرە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ هۆکارێک لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزراوە. شایانی باسە، بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی سەرماوەز، بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخی ڕۆڵەکەیان، سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتیان کردووە و پێیان ڕاگەینراوە کە ئەمیر محەمەدخانی بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزراوە.