فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی ئەندامێکی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتی نۆژین
هەینی ۰۵-۱۲-۱۴۰۱   |  24-02-2023

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “ئومێد موشیرپەناهی”، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتی نۆژین و خەڵکی شاری سنە، بە دوای بانگ کرانی بۆ ناوەندە حکوومەتییەکان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕەشەممە، ئومێد موشیرپەناهی، مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی شاری سنە، دوای بانگ کرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەرکرا. هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگ کران و دەستبەسەر کرانی ئەم چالاکە فەرهەنگییە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە لە بەردەستدا نییە و چارەنووسی ناوبراو هەتا ئێستا ناڕوونە.