فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی بێهرووز فەیزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم
دوشەممە ۱۵-۱۱-۱۴۰۳   |  03-02-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان، بێهرووز فەیزی، خەڵکی شاری سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی فەیزی، ئەم هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواستراوەتەوە. شایانی باسە، لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بارودۆخی بێهرووز فەیزی بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شاری سەقز لە هەمان ڕۆژدا، بە ناوەکانی “ڕەحمان ڕەحیم پوور”، تەمەن ٣٧ ساڵ و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، “هیوا ئەمینی” و “بەهمەن فەیزی” دەستبەسەر کرابوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.