دەستبەسەر کرانی بەدەیان هاووڵاتیی لە شارەکانی کوردستان لە سەروبەندی دووهەمین ساڵیادی قەتڵی ژینا ئەمینی
سێشەممە ۲۰-۰۶-۱۴۰۳   |  10-09-2024
لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتیی لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە لە شار و ئاواییەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەم ماوەدا هێزە ئەمنییەکان لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەبێ هیچ هۆکارێک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵ و شوێنی کاری ئەم هاووڵاتییانە و دەستبەسەریان کردوون. شایانی باسە، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هێزە ئەمنییەکان بە بەکار هێنانی توندوتیژی و لێدان، ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، هێزەکانی ڕژیم بۆ ڕێگری کردن لە ناڕەزایی و خۆپێشاندان، هەوڵ ئەدەن کەشی ترس و تۆقاندن لە نێو خەڵک و چالاکانی مەدەنی دروست بکەن.