فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی بە سەدان خۆپیشاندەر له تورکییە
دوشەممە ۲۱-۰۸-۱۴۰۳   |  11-11-2024

ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، وەزارەتی ناوخۆی تورکییە لەبارەی ڕووداوەکانی دوای دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی “مێردین، باتمان و خەلفەتی” و دانانی قەیووم لە شوێنەکانیان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ٢٥٣ کەس کە بەشدارییان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی دەربڕین دژی دانانی قەیوم کردووە و ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و توندوتیژیان بەکارهێناوە، دەستگیر گیراون.
هەروەها لە ڕاگەیەندرەوەکەدا ئاماژە کراوە، ٣٣ کەس لەو ٢٥٣ کەسە، دوای لێکۆڵینەوە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، بە تۆمەتەکانی “بانگەشەکردن بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی”، “سەرپێچی کردنی یاسای ژمارە 2911 سەبارەت بە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان” و “بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان” بڕیاری بەندکردنیان بۆ دەرچووە.  جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی خەزەڵوەر، وەزارەتی ناوخۆی تورکییە بڕیاری دوورخستنەوەی هەر یەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی مێردین، باتمان و خەلفەتی دەرکرد و بە قەیووم پۆستەکانی پڕکردەوە. لە دژی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکییە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەندین چالاکی ناڕەزایی دەربڕین و خۆپیشاندان لە بەردەم باڵەخانەی شارەوانییەکانی هەر سێ شارەکەی باکووری کوردستان بەڕێوە چوون و لایەنگرانی دەم پارتی داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەیان کردبوو.