
وەزیری ناوخۆی تورکیی بڵاوی کردەوە، لە هەڵمەتێکی پێنج ڕۆژە لە ٥١ پارێزگای ئەم وڵاتە، ٢٨٢ کەس بە گومانی هەبوونی پێوەندی لەگەڵ پەکەکە و کەجەکە، دەستبەسەر کراون.
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی ڕێبەندان، عەلی یەرلیکایا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی پارێزگا و سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتیی و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و هەواڵگریی، هەڵمەتێکی بۆ سەر ئەو گومانلێکراوانە کردووە کە پشتیوانیی داراییان بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە دابین کردووە. ئاماژەی بەوەش داوە، لەو هەڵمەتەدا، 282 گومانلێکراو دەستگیرکران، هەروەها دەست بەسەر دوو چەکی AK 4، هەشت چەکی ڕاویی بێمۆڵەت، هەشت دەمانچە و ژمارەیەکی ئامێری دیجیتاڵیدا گیراوە هاوکات لە هەڵمەتێکی دیکەدا کە لە ٩ پارێزگای دیکەی تورکییەدا کراوە، ٥٢ کەس بەتۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە و کەجەکە دەستگیر کراون.