فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی بە سەدان کەس لە لایەن پۆلیسی هێندووستان
یەکشەممە ۰۷-۰۲-۱۴۰۴   |  27-04-2025

پۆلیسی هێندووستان ڕایگەیاندووە کە ١٧٥ کەسیان بە گومانی پێوەندی لە هێرشەکەی شاری پەهالگام لە جامو و کێشمیر کە بەهۆیەوە ٢٦ کەس گیانیان لەدەست دابوو، دەستبەسەر کردووە.
وتەبێژی پۆلیسی هێندووستان پشتڕاستی کردەوە، چەندین هەڵمەتیان لە چوارچێوەی کردەوەیەکی ئەمنیی بەرفراوان لە شارۆچکەی ئانانتناگ دەست پێ کردووە. ڕوونیشی کردەوە، ئەوانەی دەستگیرکراون کەسوکاری ئەو چەکدارانەن کە گومانیان لێ دەکرێت پەیوەندییان بە هێرشەکەی جامو و کێشمیر هەبێت.  جێگای ئاماژەیە، لە رێکەوتی ٢٣ی خاەلێوەی ئەمساڵ، چەند چەکدارێک هێرشێکیان کردە سەر شوێنێکی گەشتیاری لە شاری پەهالگام و لە ئەنجامیدا ٢٦ کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون.