دەستبەسەر کرانی تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شنۆ
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، تازەلاوێکی خەڵکی شارێ شنۆ بە ناوی “هێمن شامحەممەدی” تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەمیراوای”ی ئەمشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بەدوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانی ئەم تازەلاوە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە. هەروەها تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.