دەستبەسەر کرانی تازەلاوێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنە
دوشەممە ۰۸-۱۱-۱۴۰۳   |  27-01-2025
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، پارسا ڕۆستەمی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، بە دوای تێپەڕبوونی پێنج ڕۆژ بەسەر دەستبەسەر کرانەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست نییە. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنییەکان بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم منداڵەیان دەستبەسەر کردووە و بێ ئاکام بوونی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، بووەتە هۆی نیگەرانی زیاتر لەسەر چارەنووسی.