فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی تازەلاوێک لە جوانڕۆ
هەینی ۲۷-۱۱-۱۴۰۲   |  16-02-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، تازەلاوێکی خەڵکی جوانرۆ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “محەممەد مەحموودی” تازەلاوی تەمەن ١٦ ساڵی خەڵکی جوانڕۆ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە هۆکاری ئەوەی بە دڵخۆشی دەربڕین سەبارەت بە دۆڕاندنی هەڵبژاردنی تۆپی پێی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر قەتەر ناو بردراوە، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندرووستی ئەم هاووڵاتییەک بڵاونەکراوەتەوە.