فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی تازەلاوێک لە شاری مەریوان
چوارشەممە ۱۴-۰۳-۱۴۰۴   |  04-06-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ئاوایی “دەرەناخێ”ی سەر بە شاری مەریوان، بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە ماڵی دانیشتوویەکی ئاواییەکە بە ناوی “سەرکەوت نوری” دەپشکنن.
بە گوێرە زانیارییەکان، لە جەریانی ئەم هێرشە ، هێزە ئەمنییەکان بە بەکار هێنانی توندوتیژی، کوڕی ئەم بنەماڵەیە بە ناوی “مانی نوری” تەمەن ١٦ ساڵ دەستبەسەر دەکەن. جێگای ئاماژەیە، لە ئەنجامی سەردانی بنەماڵەکەی بۆ دامەزراوە ئەمنی و دادوەریەکان، ئاگادار دەبن کە کوڕەکەیان بۆ کانونی ئیسلاح و تەریبیەتی سنە ڕاگوێزراوە. بەڵام ئەم بنەماڵەیە تا ئێستا مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ کوڕەکەیان نەبووە و ئاگاداری باری تەندروستی، دەرونی و یاساییەکەی نین.