فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی توندوتیژانەی حەوت هاووڵاتیی لە جوانڕۆ
هەینی ۱۴-۱۰-۱۴۰۳   |  03-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی شەممە ٨ی بەفرانبار، “محەممەد مەحموودی”، تەمەن ١٧ ساڵ، “یاسین ڕەمەزانی” تەمەن ٢٩ ساڵ، “یاسین مەحموودی” تەمەن ٣١ ساڵ، “ئومێد خاکی” تەمەن ٣٤ ساڵ، “سولەیمان نەقدی” تەمەن ٣٥ ساڵ، “موختار باباجانی” و “کەیهان ئەڵڵا مۆرادی” تەمەن ٣٥ ساڵ، لە گەڕەکی “پشت نەخۆشخانە”ی جوانڕۆ دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەر کرانی ئەم چەند کەسە لە ڕەوتی هێرشی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکان بووە و چەند کەسێکیان لە کاتی تێکهەڵچوون بریندار بوون.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە کە ئەم حەوت کەسە بە هۆی ئەوەی ئەوترێت “پەیوەندی لەگەڵ گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان” دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، ئەم حەوت کەسە دوای دەستبەسەرکران، بۆ دەستبەسەرگەی مەیدان نەوتی کرماشان گواستراونەتەوە و تا ئێستا لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن بێبەش بوون. شایانی باسە، هەوڵی بنەماڵەی ئەم حەوت کەسە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری لە بارودۆخی تەندرووستیان لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوو بێ ئاکام ماوەتەوە.