دەستبەسەر کرانی توندووتیژانەی ئەمجەد ساڵح زادە لە شاری سەقز
پێنجشەممە ۰۴-۱۱-۱۴۰۳   |  23-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، ئەمجەد ساڵح زادە هاووڵاتیی تەمەن ٣٨ ساڵە و خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شوێنی کاری خۆی بە بەکارهێنانی توندوتیژیی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
ئەم هاووڵاتییە پێشتر لە کۆتایییەکانی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژبە کۆماری ئیسلامی” بە سێ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.