دەستبەسەر کرانی توندووتیژانەی دوو هاووڵاتیی لە گوندی ئارەنان
شەممە ۲۵-۰۶-۱۴۰۲   |  16-09-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئارەنان لە نزیکی شاری سنە و دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو دێهاتە بە ناوەکانی “عەلی و دیار ئەحمەدی”یان دەستبەسەر کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە شێوەیەکی دڕندانە لە باخەکەی خۆیاندا دەستبەسەر کراون. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵی ئەو دوو کەسە و هەروەها چارەنووس و شوێن و دۆخی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە.