فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی توندووتیژانەی هاووڵاتییەک لە سنە
هەینی ۲۸-۰۶-۱۴۰۴   |  19-09-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤، هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، هاووڵاتییەک بە ناوی “محەممەدنیما ئەحمەدی” تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندکاری دەرکراو لە زانکۆ و خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە لە بەردەم دەرگای چوونە ژورەوەی گۆڕستانی ئایچی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە باتۆم لێدراوە و لە هۆش چووە و دواتر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوواتییە لە بەر بەردەست دا نییە.