دەستبەسەر کرانی دووکەس لە پیرانشار
پێنجشەممە ۲۸-۰۷-۱۴۰۱   |  20-10-2022
کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٧ی ڕەزبەر، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی زانا خووشامن مامۆستای ئایینی گوندی شیناوێ سەر بە شاری پیرانشار و مامۆستا و هاوژینەکەیان بەناوی سنوور قادری دەستبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوژینە لاوە، بە شێوەیەکی توندوتیژیانە و لەپێش چاوی منداڵە پێنج ساڵانەکەیان بووە، کە بووەتە هۆی لە گۆکەوتنی ئەو منداڵە.هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاوژینە لەبەردەستدا نییە.