دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بۆکان
چوارشەممە ۱۷-۰۵-۱۴۰۳   |  07-08-2024

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژ، دایک و کوڕێک بە ناوەکانی “زارا ساجدی و فەخرەدین قوڕەیشی” خەڵکی شاری بۆکان، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، زارا ساجدی و کوڕەکەی لەگەڵ ماڵی باوکی گیانبەختکردوو “محەممەد حەسەن زادە” دراوسێن و ڕۆژی سێشەممە “٩ی گەلاوێژ لە کاتی دەستبەسەر کرانی “سۆلماز و ئەحمەد حەسەن زادە” لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان بانگ و دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دایک و کوڕە بۆ ئاگادار بوون لە شوێنی ڕاگیران و چارەنوسیان بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم دایک و کوڕە.