فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو برا لە شاری بۆکان
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

شەوی سێشەممە ۱٥ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، دوو برا بە ناوەکانی”مۆحسین و حسێن گەردشی” خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی حسێن گەردشی لە یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان و دەستبەسەریان کردووە دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو، چوونەتە ماڵی بنەماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە و سۆکایەتیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەشی کردووە و هەروەها دەستیان بە سەر ژمارەیەک کەل و پەلی شەخسیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە. لە هەمان کاتی دەستبەسەرکردنی حسێن، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “موحسین گەردشی” و لەگەڵ خۆیان بردوویانە. شایانی باسە، ئەم دوو هاووڵاتییە دوای دەستبەسەرکردنیان بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گوازراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم دوو برایە لە بەردەستدا نییە.