فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو برا لە شاری مەهاباد
هەینی ۲۶-۰۵-۱۴۰۳   |  16-08-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، “ئیحسان ڕەسووڵزادە” تەمەن ٢٢ ساڵ لەگەڵ براکەی، “ماردین ڕەسووڵزادە” تەمەن ١٣ ساڵ، لە ئەنجامی هەڵکوتانی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەیان لە گەڕەکی “ئەسحابە سپی” مەهاباد دەستبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ڕەسووڵزادە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی منداڵەکانیان تا ئێستا بەبێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە بەو بنەماڵە خۆ دەبوێرن. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.