
دوو برا بە ناوەکانی میلاد ڕەندانی و نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی کاسبکاران و بازاڕیانی کوردستان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی ڕێبەندان، میلاد ڕەندانی، چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٠ ساڵ و لە وێنەگرانی خەڵکی شاری سەقز دەستبەسەر کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، میلاد ڕەندانی لە دووکانەکەی خۆی دەستبەسەر کراوە ئەم هێزانە دەستیان بەسەر کامێرای دووکانەکە و هاردی کامێراکەدا گرتووە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، نەریمان ڕەندانی، لە چالاکانی میدیایی و مەدەنی تەمەن ٣٥ ساڵ و برای گەورەتری میلاد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دەستبەسەر کراوە.