فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی سەحنە لە کرماشان
شەممە ۲۶-۰۳-۱۴۰۳   |  15-06-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانە “پووریا و شوجاع مینەتی”، دوو برای بەندکراوی خەڵکی سەحنە، دوای خۆناسینی ڕۆژانەیان بە زیندانی “کانی چەرموو”ی کرماشان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
پووریا و شوجاع مینەتی، پێشتر بە هۆی بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی بیست و یەکەمین ساڵیادی گیان بەختکردنی سەیدخەلیل عالینژاد، هونەرمەند و لە کەسانی ناسراوی کۆمەڵگەی یارسان لە خەزەڵوەری ١٤٠١ و هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر کران و دوای ماوەیەک، حوکم درابوون. ئەم دوو برایە، دواتر بە تۆمەتی “تێکدانی شەقامی گشتی” لە ڕێگای ئاژاوە و هەرا و “لێدان و زامدارکردنی بەئەنقەست” لە لایەن لقی ٢ی دادگای تاوانەکانی کرماشان حوکمی یەک ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ زەربە شەلاقیان بەسەردا سەپابوو.