دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان لە ئامۆل
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

ڕۆژی سێشەممە ۱۹ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی بەناوەکانی “ڕێبوار ئەرژەنگی” خەڵکی شارۆچکەی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان و “حەمید سەعیدی” خەڵکی مەریوان، لە شاری ئامۆل لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کران.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە ڕاگەیاندووە: ئەو دوو کەسە دوای ۲۴ کاتژمێر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی چەند چرکەییدا هەواڵی دەستبەسەرکرانی خۆیان لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ئامۆلەوە ڕاگەیاندووە و لەو کاتەوە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بێ ئاکام ماوەتەوە.