ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، “مورتەزا سەیدی”، چالاکی کرێکاریی و خەڵکی کامیاران لەگەڵ “نەسڕوڵڵا ئەمیرلوو” دوای بانگکران بۆ لقی سێی جێبەجێکرانی سزاکانی خانەی دادی شاری قودس، دەستبەسەر کراون و بەمەبەستی تێپەڕکردنی حوکمی دوو ساڵ بەندکرانیان بۆ زیندانی ئێڤین گواستراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەو دوو هاووڵاتییە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ لەگەڵ محەممەد ئێراننژاد، یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاری، لە لایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی شەهریار بە تۆمەتی “پێکهێنانی باند بە مەبەستی تێکدانی ئاسایش” هەر یەک بە دوو ساڵ زیندان و سەرجەم بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوون. مورتەزا سەیدی و نەسڕوڵڵا ئەمیرلوو ڕۆژی هەینی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ لەگەڵ چەند چالاکی کرێکاریی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری شەهریاری سەر بە پارێزگای تاران دەستبەسەر کرابوون. ئەو دوو چالاکە کرێکارییە مانگی گوڵانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەیان لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرابوون.