دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە سیستان و بەلوچستان
دوشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۳   |  24-06-2024
بەپێی ڕاپۆرتەکان، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٣ی پووشپەڕ، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئێقبال ڕیگی تەنها” تەمەن ٢٣ ساڵ و “ئەمیرحسێن میربەلوچەزهی” تەمەن ١٧ ساڵ، هەر دووکیان خەڵکی شاری خاش سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی خاش دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکرانیان، تۆمەتەکانی وەپاڵدراو دژی ئەم دوو هاووڵاتییە و هەروەها، شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.