دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە سەردەشت
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕێبەندان، ڕەحیم عەلیزادە تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “کوربناو” و دانیشتووی شاری سەردەشت، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاووڵاتییە کە کاری تراشکاری دەکات؛ دوای دەستبەسەر کرانی لە شوێنی کارەکەی بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئیتلاعات گواستراوەتەوە. هاوکات، محەممەدئەمین حەسەن نژاد تەمەن ٣١ ساڵ ناسراو بە مینە خەڵکی گوندی “سیسەر”ی سەر بە ناوچەی ڕەبەت لە دووکانەکەی خۆی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە. ئەم هێزانە دواتر هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی خوشکی محەممەدئەمین و باوکی ناوبراویان بە ناوی حەسەن حەسەن نژاد و تەمەن ٥٥ ساڵ دەستبەسەر کردووە و هەروەها ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر زۆربەی کەلوپەلەکاندا گرتووە.