دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری ئیلام
چوارشەممە ۱۹-۰۶-۱۴۰۴   |  10-09-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە
۱٨ی خەرمانانی ۱۴۰۴، دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی” سینا ڕوستەمی” و “عێرفان عەزیزی”، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.