فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری مەهاباد
پێنجشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۴   |  30-10-2025

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کەیوان سەید ئەحمەدی خەڵکی گوندی “بەیرەم”ی سەر بە شاری مهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
دەسبەسەرکرانی کەیوان سەید ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە هەڵکوتان بۆسەر ماڵی دایک و باوکی ئەو هاووڵاتییە، ئەنجام دراوە. تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە ئاراستەکراوەکان و چارەنووسی ئەم هاوڵاتییە، لەبەردەستدا نییە.
هەروەها، سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۷ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەیران شاولە” خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دەستبەسەرکرانی سەیران شاولە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە هاوژینەکەی جەلال سەدەفی، لە ڕێکەوتی ۲٥ی سەرماوەزی ساڵی ۱٤۰۳، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و تا ئێستا بە بڕیاری دەستبەسەری کاتی، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگیراوە. شایانی باسە، “سەیران شاولە” پێشتر لە ڕێکەوتی ۱٦ی ڕێبەندانی ۱٤۰۳، بۆ ستادی خەبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد بانگ کرابوو و بۆ ماوەی چەندین کاژێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی لێکرابوو.