دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری دیواندەرە
شەممە ۲۴-۰۶-۱۴۰۳   |  14-09-2024
ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانان، “مازیار مۆرادی” تەمەن ٢٦ ساڵ و “پێدرام مەحموودی” تەمەن ٢٥ ساڵ هەر دوو خەڵکی دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ هیچ هۆکارێک و بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە جادەی ساحلی ئەمشارە لە کاتی گەڕانەوەیان لەسەر کار هەوڵی دەستبەسەر کردنیان داون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراوان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو لانیکەم ٨ هاووڵاتیی لە دیواندەرە و لە بەرەبەری دووەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر کراون.