فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری بۆکان بە بەکارهێنانی توندووتیژی
دوشەممە ۱۲-۰۹-۱۴۰۳   |  02-12-2024

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ١٠ی سەرماوەز، دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بۆکان بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا قولی‌زادە” و “هێمن قولی‌زادە” لە ماڵی خۆیاندا لەمشارە، بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم باوک و کوڕە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەلوپەلی تایبەتی ئەواندا گرتووە. شایانی باسە، عەبدوڵڵا قولی‌زادە و کوڕەکەی دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئیتلاعاتی سپا لە پادگانی ئەلمەهدی شاری ورمێ گواستراونەتەوە. تاوەکوو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەربوون و ئەو تۆمەتانە دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست نییە.