فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری بۆکان
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی بەفرانبار، “هێمن بەهرامی” تەمەن ٣٦ ساڵ و “سۆران ئەرشەد”، خەڵکی گوندی» گڵۆڵانی سەروو» لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی و هێرش بۆ سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریانیان کردوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ هێمن بەهرامی و سۆران ئەرشەد هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.