فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری سنە
چوارشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۳   |  22-01-2025

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەپێی ئەم هواڵە، “ئەمجەد گەرماخیزە” و “نەعیم دووستی” بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کراون. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.