فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
یەکشەممە ۳۱-۰۱-۱۴۰۴   |  20-04-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی شاوانەی سەر بە شاری شنۆ بە ناوەکانی “محەممەد خزری” و “زاهیر مەحموودیان” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردن بۆ سەر گوندی شاوانە ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و دەستیان بەسەر مۆبایل و کەلوپەلی ناوبراوان گرتووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.