دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی شنۆ و بۆکان
چوارشەممە ۰۴-۰۴-۱۴۰۴   |  25-06-2025

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “عومەر محەممەدی”، لە ماڵەكەی خۆی لەمشارە لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كراوە.
هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو “ئەنوەر بایزیدی” دانیشتووی گەڕەکی “میراوێ”ی سەر بە شاری بۆكان، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە. هەتا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.