فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شارەکانی سنە و بۆکان
چوارشەممە ۲۵-۰۴-۱۴۰۴   |  16-07-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕی ١٤٠٤، فواد مەحموودی، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵكی گوندی تەوریوەر و دانیشتووی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا.
هەروەها ڕۆژی یەكشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٤، كامران ئەمینی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆكان لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا ئێستا زانیارییەكی ورد لەسەر هۆكارەكانی دەستبەسەركران، شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە سەپێندراوەكان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.