فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە شار مەهاباد
دوشەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۳   |  10-03-2025

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی ڕەشەممە، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عیسا قادری و مەولود رەسوڵ پیران” خەڵکی ئاوایی “خەیرئاوا”ی سەر بە ناوچەی شاماتی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە سەپێندراوەکان و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.