فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە پیرانشار
سێشەممە ۰۳-۰۴-۱۴۰۴   |  24-06-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ۳۱ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ناسح ئەیزەن، هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار و یووسف بازەرگان، تەمەن ۴۰ ساڵ و خەڵکی گوندی “پەسوێ” سەر بە هەمان شار دەستبەسەر کران.
شایانی باسە، یووسف بازەرگان پێشتریش بەهۆی چالاکییەکانی دەستبەسەر و لەژێر چاودێریی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران داندراوە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگرتنیان لەبەر دەستدا نییە.