فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە نەغەدە
پێنجشەممە ۲۷-۱۰-۱۴۰۳   |  16-01-2025

سەر لەبەیانی دووشەممە ٢٤ی بەفرانبار، جەلال و خالید محەممەدی، هاووڵاتییانی خەڵکی نەغەدە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کران.
دەستبەسەرکرانی ئەم دوو هاووڵاتییە کە ئامۆزای یەکترن بە بەکارهێنانی توندوتیژی و دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر لە ماڵەکانیان لە شاری نەغەدە بووە. جێگای ئاماژەیە، جەلال محەممەدی و خالید محەممەدی دوای لێدان و بێ ڕێزییەکی زۆر لە پێش چاوی ئەندامانی بنەماڵەکانیان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراون، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.