دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە پیرانشار
هەینی ۰۹-۰۸-۱۴۰۴   |  31-10-2025

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، ڕەئوف فەڕۆخی، لە ماڵی خۆی لە شاری پیرانشار و ڕەحیم ڕەحمانی خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ” سەر بە ئەمشارە، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدا دەستبەسەر کران.
شایانی باسە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتیانەدا بە ئامانجی ترساندن چەند پەهبادیان بەسەر ماڵەکانیاندا بەکارهێناوە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵی ڕەئوف فەرۆخییان شکاندووە. هەروەها دەستیان بەسەر بڕێک کەلوپەلی تایبەتی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییەدا گرتووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی دژیان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەردەستدا نییە.