فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە پیراشار
سێشەممە ۱۸-۰۲-۱۴۰۳   |  07-05-2024

 لەدرێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە شارەکانی کوردستان، دوو هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵان، دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی “محەممەد مۆرادی” خەڵکی ئاوایی بیکۆس و “سەلام سوڵتانی” خەڵکی ئاوایی خۆڕنج سەر بە پیرانشار ، بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراون. هەروەها رۆژی چوارشەممە ١٢ی گوڵان، هاووڵاتییەک بە ناوی “هادی یوسف پوور” خەڵکی پیرانشار ، بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.