فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتی ئارمیتا گەراوەند لە پارێزگای ئیلام
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023

دوو هاووڵاتیی ناڕازی بە قەتڵی حکوومەتیی ئارمیتا گەڕاوەند لە شارەکانی دێهلۆران و ئاودانان سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، ڕامین وەلی‌نژاد، خەڵکی دێهلۆران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەم شارە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەچاوەیەکی ئاگادار، ڕامین وەلی‌ نژاد بە هۆکاری “بڵاوکردنەوەی پۆستی ناڕەزایەتی لەسەر ئارمیتا گەڕاوەند” لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستبەسەر کراوە.
ئەم لاوە لە ساڵانی ١٣٩٥ و ١٣٩٧ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە دادگایی کرابوو. هەروەها، ڕۆژی شەممە هاووڵاتییەکی ناڕازیی بە ناوی حەمید هیمەتی، لە لایەن مەئمورانی کەلانتەری ناوەندی شاری ئاودانان لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە. ناوبراو دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی مردنی ئارمیتا گەڕاوەند، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری ئاودانان دژ بە حکوومەت دروشمی وتبووە.