فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو چالاکی ژینگەپارێز لە پیرانشار
پێنجشەممە ۲۰-۰۲-۱۴۰۳   |  09-05-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵان، دوو چالاکی ژینگەپارێز بە ناوەکانی “حاجی بەرزە” خەڵکی گوندی “چیانە” سەر بە شاری پیرانشار و “ئەیووب ڕەسووڵزادە” خەڵکی گوندی “زەنگیاوێ” ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایانی باسە، دەستبەسەرکرانی ئەو دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بووە و تا ئێستا بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.