فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی دوو ڕۆژنامەنووس لە تورکییە
پێنجشەممە ۲۱-۰۱-۱۴۰۴   |  10-04-2025

پۆلیسی تورکییە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، دوو ڕۆژنامەنووسی ناوداری ئۆپۆزسیۆنی دەستگیر کردووە و ئەمەش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تۆئمەتەکانی ڕەشبگیری ئەنجام دراوە.
بەەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “تیمور سۆیکان و موراد ئاگریل”، بە ڕاپۆرت و لێکۆڵینەوە و هەڵوێستی ڕەخنەگرانەیان بەرامبەر بە سیاسەت و دامەزراوەکانی حکوومەت، ناسراون. بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی دادگا، دادگای چوارەمی تاوانەکانی ئیستانبۆل فەرمانی پشکنین و دەستبەسەرداگرتنی بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ڕۆژنامەنووسان پەسەند کرد، کە ڕێگەی بە دەستبەسەرداگرتن و پشکنینی ئامێرە دیجیتاڵییەکان داوە، لەوانە کۆمپیوتەر و هارد دیسک و مۆبایل. ئەو دوو ڕۆژنامەنووسە، لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ڕاپۆرتەکانیانەوە ڕووبەڕووی فشاری یاسایی بوونەتەوە.